ماکۆ/ کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار بوو

١٢ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٨:٤٢

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ماکۆ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی  حکومەتی ئێران بریندار کرا.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، رۆژی یەکشەممە (۱۲ی سەرماوەز/ ۳ی سێپتامبر)،  هێزە چەکدارەکانی ئێران لە خاڵی سنووریی ماکۆ کاروانێکی کۆلبرانیان دایە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە توندی بریندار بوو.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری ماکۆ، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارەی "نەورۆز بادپا" راگەیاندووە، کە بۆ چارەسەریی برینەکەی لە نەخۆشخانە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە نزیک گوندی "باڵووڵە" لەلایەن هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئێرانەوە بریندار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە