ئورمیە/ سێ کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار بوون

١٣ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٦:٤٦

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سی کۆڵبەری کورد لەشارەکانی سەردەشت، ئورمیە و ماکۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە سی کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی شەممە (١١ی سەرماوەز / ٢ی دێسامبر)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نزیک گوندی “دۆڵەبی” شاری سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەریک بەناوی “ئیبراهیم” بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ١٧ سەر ئەسبی کۆڵبەرانیش هەر لەو شوێنە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کوژراون.

 لەلایەکی دیکەوە، رۆژی یەکشەممە (۱۲ی سەرماوەز/ ۳ی سێپتامبر)،  هێزە چەکدارەکانی ئێران لە خاڵی سنووریی ماکۆ  و ئورمیە  دوو کاروانێکی کۆلبرانیان دایە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوو.

ناسنامەی ەو دوو کۆڵبەرە “نەورۆز بادپا” و “سمکۆ چەلەبی” ڕاگەیندراوە.

سمکۆ گولە بەر لاقی کەوتووە و ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە