کۆڵبەریکی کورد بە هۆی بەربوونەوە لەبەرزایی بریندار بوو

١٩ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٦:٤٢

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد لە سنوری هەورامان بە هۆی کەوتنەخوارەوەی لە بەرزایی، بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ڕۆژی شەممە (١٨ی سەرماوەز/ ٩دسامبر) کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی (ئاڵمانە) بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی لە کوێستانی (تەتە) بریندار بوو.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارەی (سیروان) راگەیاندووە کە بە هۆی قرسی برینەکانی بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان گوازراوەتەوە.

ئەم کۆڵبەرە کوردە بە هۆی بەرف و بۆران لە کوێستانی (تەتە) تووشی ئەم ڕووداوە بووە و پشتی بە تووندی بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە