کۆڵبەریک و کاسبکارێکی دیکەی کورد بوون بە قوربانی
هەنگاو: کۆڵبەرێک و کسبکاریکی کورد بە هۆی گازگرتوویی و تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆی یەکشەممە (١٩ی سەرماوەز / ١٠ی دێسامبر)، کۆڵبەریکی خەڵکی گوندی دزڵی مەریوان بە ناسنامەی ”رەحمانی“ لە سنووری هەورامان و لە نێو چادری کۆڵبەران تووشی گازگرتوویی بوو و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شارۆچکەی خوڕماڵ لە باشووری کوردستان کرا.
باری تەندروستی ئەو کۆڵبەرە کوردە جێگیر ڕاگەیندراوە.
لەلایەکی دیکەوە، شەوی شەممە (١٨ی سەرماوەز / ٩ی دیسامبر)، ئۆتۆمبێلی کاسبکاریکی کورد لە جاددەی قەزوێن بۆ تاران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بە گۆمانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ درایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا شۆڤێرەکەی بە ناوی ”کەماڵ ڕەحمان پوور“” بە سەختی بریندار بوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەماڵ خەڵکی پیرانشار بووە و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری قەزوێن کراوە.