کوژرانی دەیان سەر ئەسبی کۆڵبەران لە هەورامان و سەردەشت

٢١ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٧:٣٨

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەیان سەر ئەسبی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە سنووری هەورامان و سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.

بە پێی هەواڵی گەیشتو بە ڕێکخراو مافی مرۆڤی “ هەنگاو” ، شەوی شەممە (١٨ سەرماوەز/٩ی دسامبر) هێزە ئەمنیەکانی هەنگی سنوری نەوسود لە ناوچەی (سەرچەم شینی) کاروانی کۆڵبەرانی کە دایە بەر دەسڕێژی گوللە و ٢٠ سەر ئەسبی کۆڵبەرەکانیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە ناو برد.

تەقەی هێزەکانی ئێران لە کاتێکدا بووە کە ئەو کاروانە هیچ بارێکیان پێ نەبووە و بەرەو سنوور چوون.

لە هەمان رۆژ و لە ئاوایی بەیتووش لە ناوچەی ئالانی شاری سەردەشت، چەند ئەسبی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێران بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە