پیرانشار/ کۆڵبەریکی دیکە بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کرا
٢٩ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٤:٤٠
هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری پیرانشار تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە بە هۆیەوە کۆڵبەرێک بە تووندی بریندار کرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ، ئێوارەی رۆژی سێ شەممە(٢٨ سەرماوەز/١٩ دیسامبر)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە “کانی خوا” کاروانێکی کۆڵبەرانیان دایە بەر دەسڕێژی گووللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکیان بە تووندی بریندار کرد.
هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری پیرانشار ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارەی “مستەفا خزری” تەمەن ٢٧ ساڵ کوری عوسمان و خەڵکی ئاوایی (کەوپەڕ)ی پیرانشار ڕاگەیاندووە.
شایانی باسە گوللە بەر سینگی مستەفا کەوتووە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیندراوە.