کوژرانی ٣٠ سەر ئەسبی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان

٣ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٢:٥٢

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دەیان سەر ئەسبی کاسبکارانی کورد لە سنورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران لەناو چوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو”، ڕۆژی هەینی (١ بەفرانبار/٢٢ دسامبر) هێزەچەکدارەکانی ئێران لە سنوری شاری نەوسوود و لە ناوچەی (قەڵاگا) تەقەیان لە کاروانی کاسبکاران کردووە و لە ئاکامدا ١٨ سەر ئەسب لە ناوچوون.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری نەوسود ڕایگەیاند ئەم کاسبکارانە هیچ بارێکیان پێ نەبووە و بەرەو سنوور ڕۆشتوون.

لەلایەکی ترەوە و هەمان ڕۆژ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گوندی”مەزناوێ” سەر بە شاری سەردەشت تەقەیان لە کاسبکاران و کۆڵبەران کردووە و بە هۆیەوە ٤ سەر ئەسب لە ناوچوون.

هەروەها، ڕۆژی پێنجشەممە لە ناوچەی “کانی خودا” سەر بە شاری پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران ٨ سەر ئەسبی کاسبکاران لە ناوچوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە