کوشتاری زیاتر لە ٣٠٠ سەر ئەسبی کۆڵبەرانی کورد لەساڵی ٢٠١٧دا

٧ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠٣:٤٦

هەنگاو: لەماوی ساڵی ڕابردوو زایینیدا سەدان سەر ئەسبی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و دەیان سەر ئەسبیش لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوی ساڵی ٢٠١٧ دا، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ٣٣ حاڵەتدا کە لەشارەکانی سەردەشت، نەوسوود، پیرانشار، شنۆ، بانە، مەریوان، سەقز و نۆدشە تۆمار کراوە، ٣٢٧ سەر ئەسبی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، زیاترین ڕێژەی کوژرانی ئەسبی کۆڵبەرانی کورد لە شارەکانی سەردەشت، پیرانشار و نەوسوود تۆمار کراوە.

هەروەها لەو ماوەیەدا، ١٧٣ سەر ئەسبی کاسبکارانی کورد لە شارەکانی شنۆ، سەردەشت و پیرانشار لەگەڵ بارەکانیاندا دەستی بەسەردا گیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە