برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سەردەشت و ئورمیە
٧ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٤:٤٢
هەنگاو: لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو دوو کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت و ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”شەوی سێشەممە (٥ی بەفرانبار/ ٢٦دسامبر) کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوور بریندار کرا.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە گەنجە (قادر ئازادە) خەڵکی سەردەشت ڕاگەیێندراوە کە گوللە بەر پشتی کەوتووە و بە تووندی بریندار کراوە.
لەلایەکی ترەوە و ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو(٣٠ سەرماوەز/ ٢١ دیسامبر) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری ئورمیە و ناوچەی سۆما و برادۆست بە تەقەی ڕاستەوخۆی کاروانی کۆڵبەرانیان دابووە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی گەنج بە تووندی بریندار کراوە.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە (مەزهەر سەلەحشوری) ڕاگێنراوە و گوللە بەر چۆکی کەوتووە.