بانە/ کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا

١٠ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠٣:١٤

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕۆژی شەممە (٩ی بەفرانبار / ٣٠ دێسامبر)، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە شاری بانە تەقەیان لە کۆڵبەرێکی کورد کردووە و هەر بەو هۆیەشەوە گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری بانە ناسننامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٢٢ ساڵەی ”هادی ئەمینی“ خەڵکی گوندی ”بەیان دەرە“ ڕاگەیاندووە.

تەرمی هادی ئەمینی هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە و خەڵکی بانە لە بەر دەرگای نەخۆشخانەی ئەو شارە کۆ بوونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە