دەستبەسەر کرانی چەندین هاووڵاتیی کورد لە خۆپیشاندانەکانی بەندەر عەباس

١٠ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٣:٠٧

هەنگاو:لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی ڕابردووی شاری بەندەرعەباسی باشوری ئێران، چەند گەنجی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێران دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، ڕۆژی شەممە (٩ بەفرانبار/٣٠ دیسامبر) هێزە ئەمنیەکانی ئێران چەند گەنجی کوردی دانیشتووی شاری بەندەرعەباس لە باشوور ئێرانیان دەستبەسەر کرد.

هەواڵنێری "هەنگاو" ناسنامەی یەکێک لەو هاوڵاتیانەی ”نیما جەعفەری“ تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی شاری (ئەیوان) سەر بە پارێزگای ئیلام ڕاگەیاند.

ناسنامەی گەنجەکانی دیکەی تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بۆ "هەنگاو" ئاشکرا نەبووە.

ئەو هاووڵاتیانە ئێوارەی ڕۆژی شەممە و لەکاتی بەشداری لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی خەڵکی بەندەرعەباس دژ بە حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە