دەستبەسەرکرانی بەهمەن مودیرزادە، ئەندامی شۆرای شاری کۆتۆل لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە
١٧ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ١٣:٥١
هەنگاو؛ شەممە ۱۷ی گەلاوێژی ۲۷۲۶
بەهمەن مودیرزادە، هاووڵاتیی تەمەن ۳۹ ساڵی کورد و لە ئەندامانی شۆرای شاری کۆتۆل سەر بە شاری خۆی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ۱۳ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ (۴ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، بەهمەن مودیرزادە، هاووڵاتیی کورد و لە ئەندامانی شۆرای شاری کۆتۆل، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە بەبێ هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.
دوای تێپەڕبوونی ۵ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی، بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵە و نزیکانی بەهمەن مودیرزادە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی، بێئاکام ماوەتەوە.
سەرچاوە: Hengaw