کوژران و برینداربوونی ١٨هاووڵاتیی کورد لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی ڕابردوو + وێنە

١٠ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٣:٣٦

هەنگاو: لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی ڕابردووی دوو پارێزگای کرماشان و لوڕستان لانیکەم ١٨ هاووڵاتی بوون بە قوربانی.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لە خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی ڕابردووی شاری ”دروود“ سەر بە پارێزگای لوڕستان، لانیکەم ٦ کەس گیانیان لە دەست داوە و ٤ کەسیش بریندار بوون.

ناسننامەی ٥ کەس لەوانەی کە گیانیان لە دەست داوە ئاشکرا بووە کە بەشێوەی خوارەوەیە؛

١ـ حەمزە لەشنی ٢ـ موحسن ویرایسی ٣ـ محەممەد چوباک ٤ـ حوسین ڕەشنۆ ٥- ئەحمەد مووسەوی

لەلایەکی دیکەوە لە شاری کرماشانیش هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خەڵک کردووە و لەئاکامدا لانیکەم ٨ کەس بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە