وریا دڵ ئەنگیز یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

١١ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٧:٤٢

هەنگاو: چالاکێکی ژینگەپارێز لە شاری مەریوان کە دوای ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان دەستبەسەر کرابوو، حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، حەفتەی ڕابردوو دادگای شۆڕشی مەریوان حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەر ”وریا دڵ ئەنگیز“ سەپاندووە.

دادگای شۆڕشی مەریوان ئەو حوکمەی بە تۆمەتی ” هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات“ لە ڕێگای بەشداری کردن لە شایی خەڵک دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان بە سەر وریا دڵ ئەنگیزدا سەپاند.

وریا دڵ ئەنگیز کە یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزانی ناسراوی مەریوان کە ڕۆژی سێشەممە ( ٤ی ڕەزبەر / ٢٦ی سێپتامبر) و دوای ئەویە خەڵکی ڕۆژهەڵات بە نیشانەی پشتگیری بەڕیوەچوونی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان هاتبوونە سەر شەقام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو، ڕۆژی دووشەممە (١٥ی خەزەڵوەر / ٦ی نۆڤەمبر)، وریا دڵ ئەنگیز چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتەی ٤٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە