خۆی / هاووڵاتییەکی کورد دەستبەسەر کرا

١٢ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠٠:٣٤
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری قوتوور هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کرد. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری قوتوور سەر بە شاری خۆی لەپارێزگای ئورمیە، لاویکی کوردیان دەستبەسەر کردووە. هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری قوتوور ناسننامەی ئەو لاوە دەستبەسەر کراوەی ”حەمید ساڵحی“ تەمەن ٢١ ساڵ ڕاگەیاندووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەمید کە سەرقاڵی کۆڵبەری بووە، لەلایەن هیزە ئەمنیەکانەوە بە تۆمەتی ”هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران“ دەستبەسەر کراوە. دوای یەک حەفتە لە دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بەمەبەستی ئاگاداربوون لە سەرنوشتی ناوبراو، بێ ئاکام ماوەتەوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە