دەستبەسەر کرانی دەیان کەس لە ئیلام

١٢ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠٣:٤٨

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران دەیان هاووڵاتیی کوردیان لەو پارێزگایە دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی یەکشەممە (١٠ی بەفرانبار / ٣١ی دێسامبر)، هێزە ئەمنییەکانی ئیران لە شاری مەلەکشایی پارێزگای ئیلام دەیان هاووڵاتیی کوردیان کە دژ بە گەندەڵی ئابووری و نەبوونی ئازادی هاتبوونە سەر شەقام دەستبەسەر کردووە.

ناسننامەی ١٠ کەس لەو گیراوانە بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ لوقمان کەرەمی ٢ـ فەرهاد کەرەمی ٣ـ سلێمان عەبدی ٤ ـ جواد کەرەمی ٥ـ مزەفەر رەحمانی ٧ ـ عەباس ئەرغەند ٨ـ حافێز عەبداڵی ٩ـ ڕوحوڵڵا ئەرغەند ١٠ـ محەممەد مەعسوومی

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام لە ڕێگای ناردنی کورتەنامەوە هاووڵاتیانی ئاگادار کردووەتەوە کە بەشداری هیچ جۆرە ناڕەزایەتییەک نەکەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە