دەستبەسەر کرانی ٦٣ کەس لە کرماشان

١٢ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٣:٢٣

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لەماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری کرماشان دەیان کەسیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری کرماشان ٦٣ کەسیان بە تۆمەتی بە شداری لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە دژ بە گەندەلی ئابووری و نەبوونی ئازادی دەستبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا ناسننامەی ٨ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ حەمزە ڕەهنەما ٢ـ ئازاد تەقی زادە ٣ـ عوڵامعەلی موسەوەر ٤ـ وەلی ئەمیری ٥ـ فەرامەرز ئومیدی ٦ـ یاسر حەبیبی ٧ـ عەبدولجەبار خالدی ٨ـ شەمسەدین کاکەایی

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند کە ئەو ٦٣ کەسە ئێستا لە دەستبەسەرگەی هێزە ئینتزامییەکانی کرماشان ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە