هاووڵاتییەکی کورد لە کاشان دەستبەسەر کرا

١٢ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٨:٤١

هەنگاو: هێزە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئیران لە لە شاری کاشان لاوێکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆی یەکشەممە (١٠ی بەفرانبار . ٣١ی دێسامبر)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری کاشان هاووڵاتییەکی کوردیان کە لە خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە بەشداری کردبوو، دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسننامەی ئەو هاوولاتییە کوردەی “نادر باباخانی” ڕاگەیاندووە.

نادر خەڵکی کرماشان و دانیشتووی شاری کاشان بوووە.

پاش سی ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ناوبراو، هەتا ئێستا چارەنووسی ئەو لاوە کوردە نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە