دەستبەسەرکرانی خوێندکارێکی زانکۆی رازی کرماشان

١٣ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠١:٣٦

هەنگاو: خوێندکارێکی زانکۆی ڕازی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی یەک شەممە (١١ی بەفرانبار / ٣١ی دێسامبر) هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری کرماشان خوێندکارێکی زانکۆی ڕازی کرماشانیان بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دژ بە حکومەت و گەندەڵی ئابووری دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسننامەی ئەو خوێندکارە کوردەی ”لوقمان وەیسی“ خوێندکاری کارناسی ژمێریاری زانکۆی ڕازی کرماشان و خەڵکی سەلاسی باوەجانی ڕاگەیاندووە.

پێشتر “هەنگاو” لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردبووە کە ٦٣ کەس لە کرماشان دەستبەسەر کراون کە ئێستا لە دەستبەسەرگەی هێزە ئەمنییەکانی کرماشان ڕاگیراوە.

ناسننامەی ٩ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ حەمزە ڕەهنەما ٢ـ ئازاد تەقی زادە ٣ـ عوڵامعەلی موسەوەر ٤ـ وەلی ئەمیری ٥ـ فەرامەرز ئومیدی ٦ـ یاسر حەبیبی ٧ـ عەبدولجەبار خالدی ٨ـ شەمسەدین کاکەایی ٩ـ لوقمان وەیسی

هەتا ئێستا ناسننامەی کەسانی دیکە بۆ “هەنگاو” ئاشکرا نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە