بانە/ تەقینەوەی مین گیانی سەربازێکی ئەستاند

١٤ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٢:٢٧
هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە سەربازێک گیانی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“ و بە پشتبەستن بە میدیاکانی نزیک لە حکومەتی ئیران، ڕۆژی جوارشەممە (١٣ی بەفرانبار / ٤ی ژاویە)، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە سنووری بانە سەربازێک کوژراوە. ناسننامەی ئەو سەربازە ”موحسین زارعی“ ڕاگەیندراوە. میدیا حکومەتییەکان ڕایان گەیاندووە کە ئەو سەربازەی هەنگی سنووری بانە خەڵکی شاری قەزوێن بووە. لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین سەرباز و ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی ئەو تقینەوەی مینە چێندراوەکانی خۆیانەوە گیانیان لە دەست داوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە