ئیلام / خوێندکارێکی کورد دەستەسەر کرا

١٤ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٥:٤٩

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری ئیلام خوێندکارێکی کوردیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی دووشەممە (١١ی بەفرانبار / ١ی ژانویە)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری ئیلام خوێندکارێکی کوردیان بە ناوی “ئیحسان محەمەمدی” دەستبەسەر کردووە.

ئیحسان محەمەمدی خاوەن بروانامەی کارناسی باڵای مێژوو لە زانکۆی تارانە و خەڵکی دەڕەشاری پارێزگای ئیلامە کە بە تۆمەتی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی ئیلام دەستبەسەر کراوە.

هەوڵەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی هەتا کاتی ئامدە کردنی ئەم هەواڵە بێ ئاکام ماوەتەوە.

پێشتر “هەنگاو” لە ڕاپۆرتێکدا ناسننامەی ٣٠ کەس لە گیراوانی ئیلامی بڵاو کردبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە