خوێندکارێکی خەڵکی پاوە لە مەهاباد دەستبەسەر کرا

١٤ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٨:٢٦

هەنگاو: هێزە ئیتلاعاتییەکانی رژیم لە شاری مەهاباد، خوێندکارێکی خەڵکی پاوەیان لە زانکۆی مەهابا دەستبەسەر کرد.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو" رۆژی چوارشەممە (۳ی ژانویە/۱۳ی بەفرانبار) خوێندکارێکی کورد بەناوی "بەهمەن فەتاحی" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە زانکۆی مەهاباد دەستبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە بە هەواڵنێری هەنگاوی راگەیاند: "ئەو خوێندکارە کوردە خەڵکی گوندی (وەڕا)ی سەربە شاری پاوە بووە".

ئەو سەرچاوەیە روونیشی کردەوە، کە ئەو خوێندکارە کوڕی جەعفەر و خوێندکاری کارناسیی باڵای عومران بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی جێگای متمانە ناوبراو بە تۆمەتی “هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران” دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە