شوناسی پێنج کەس لە دەستبەسەرکراوانی ئەم دواییانەی ئورمیە ئاشکرا بوو
١٥ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠٢:٣٣
هەنگاو: لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی ئورمیه، زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو و پاش ناڕەزایەتییە بەرینەکان بە دژی حکومەتی ئێران لە ئورمیه، زیاتر لە ٣٠ کەس گیراون . ماڵپەڕی "ماف نیوز" ناسننامەی پێنج کەس لەو هاووڵاتییانەی بڵاو کردووەتەوە.
ناسننامەی ئەو ٥ کەسە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١ـ تووران مێهربان، خوێندکاری زانکۆی نازلووی ئورمیه
٢ـ ئومید ئیجلال، ڕۆژنامەنووس
٣ شەهلا وەحدەتپوور
٤ـ قادر داران
٥ـ ئیرەج حەمیدی
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابروودا لە پارێزگاکانی کرماشان، سنە، ئورمیه و ئیلام زیاتر لە ١٥٠ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون.