سێ خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان دەستبەسەر کراون

١٦ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٨:٢٨

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕ بوونی ٥ ڕۆژ بە سەر دەستبەسەرکرانی ٣ خوێندکاری زانلۆی ڕازی کرماشان ، هێشتا چارەنووسی دوو کەسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مفی مرۆڤیی ”هەنگاو“، دوای بەڕێوەچوونی چەندین کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە کرماشان چەندین خوێندکاریان دەستبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا ناسننامەی ٣ خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان کە دەستبەسەر کراون بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ نەبی تەڕدەست خەڵکی ئیلام ٢ـ ئومید جەمشیدی خەڵکی کرماشان ٣ـ لوقمان وەیسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی

هەواڵنێری “هەنگاو” لەشاری کرماشان ڕایگەیاند کە ڕۆژی پێنج شمممە لوقمان وەیسی بە دانانی بارمتەی ٤٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

بە ئەژمارکردنی ئەم دوو حاڵەتە، ژمارەی ئەو خوێندکارە کوردانەی کە لەماوەی حەفتەی ڕباردوودا دەستبەسەر و ناویان بۆ “هەنگاو” ئاشکرا بووە، گەیشتووە بە ٧ کەس.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە