"هەنگاو" ناوی ١٠ خوێندکاری دەستبەسەرراوی کورد ئاشکرا دەکات

١٧ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٢:١٦
هەنگاو: چەند خوێندکاری کورد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران دەستبەسەر کران. بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری 'هەنگاو' لە سەرەتایی ساڵی نوێی زایینی و دوای شەپۆلی خۆپیشاندانەکانی ئێران کە چەند شاری کوردستانیشی گرتووەتەوە، چەند خوێندکاری کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون. تائێستا ناسنامەی 10 خوێندکاری دەستبەسەرکراو بۆ "هەنگاو" ڕوون کراوەتەوە: ١ـ لوقمان وەیسی، خەڵکی سەلاسی باوە جانی خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان. ٢ـ توران مێهرەبان، خەڵکی ئورمیە و خوێندکاری زانکۆی نازلی ئورمیە. ٣ـ موحەرەم سابری، خەڵکی بیجار و خوێندکاری زانکۆی پەیامی نوری شاسری سنە. ٤ـ بەهمەن فەتاحی، خەڵکیپاوە و خوێندکاری زانکۆی ئازادی شاری مەهاباد. ٥ـ ئیحسان موحوممەدی خەڵکی دەرەشار و خوێندکاری زانکۆی تاران. ٦ـ ئومید جەمشیدی،خەڵکی کرماشان و خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان. ٧ـ نەبی تەردست، خەڵکی ئیلام و خوێندکاری زانکۆی ڕازای کرماشان. ٨ـ موحەممەد جەواهری، خەڵکی سەردەشت و خوێندکاری زانکۆی تاران. ٩ـ حیسام حسەین زادە، خەڵکی کرماشان و خوێندکاری زانکۆی تەربیەت مودەرەس. ١٠-وەحید مەزەفەری خەڵکی کرماشان و خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان. هەواڵنێری "هەنگاو" لە شاری کرماشان ڕایگەیاند لوقمان وەیسی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بە دانانی بارمتەی ٤٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. بەڵام لە چارەنووسی ٩ خوێندکاری دەستبەسەر کراوی دیکە هەنووکە هیچ زانیاریەک لەبەر دەست نیە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە