دوو خوێندکاری دیکەی کورد دەستبەسەر کران

١٧ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٩:٢٠

هەنگاو: دو خوێندکاری کورد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی چوارشەممە (١٣ بەفرانبار/ ٣ ژانویە) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕەشت خوێندکارێکی کوردیام دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەم خوێندکارە کوردەی “سالار موبارەکی” تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی دێولان ڕاگەیاندووە، ناوبراو خوێندکاری ئاستی کارناسی ژمێریاری زانکۆی ڕەشت بووە.

لە لایەکی دیکەوە و لە هەمان ڕۆژ دا،  هێزەئەمنیەکانی ئورمیە خوێندکارێکی خەڵکی سنەیان دەستبەسەر کرد. ناسنامەی ئەم خوێندکارە “سەیوان کەلامی” خوێندکاری زانکۆی ئورمیە ڕاگەیەندراوە.

سەیوان کەلامی لە بەدنیخانەی شاری ئورمیە ڕاگیرواوە.

“هەنگاو” پێشتر ناسنامەی ١٠ خوێندکاری کوردی دەستبەسەر کراو لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێران لە دوای ناڕەزایەتیەکانی ڕۆژانی ڕابردووی ئاشکرا کردبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە