چوار خوێندکاری کورد لە شیراز و ئورمیە دەستبەسەر کران

١٨ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٧:٤٦
هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خوێندکارانی کورد لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە، چوار خوێندکاری دیکەی کورد دەستبەسەر کراون. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هیزە ئەمنییەکانی ئورمیە خوێندکارێکی کوردیان بە ناوی ”خەبات حوسێنی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە. لەلایەکی دیکەوە، سێ خوێندکاری کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری شیراز بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کراون. ناسننامەی ئەو سێ خوێندکارە کوردە کە بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛ ١ـ حیسام ڕەشیدزادە، خوێندکاری کارگێڕی بازرگانی و خەڵکی بۆکان ٢ـ کوروش حەقیقی، خوێندکاری ڕشتەی عومران و خەڵکی بۆکان ٣ـ شەماڵ خوسرەوی خوێندکاری ڕشتەی عومران و خەڵکی سەقز لە چارە نووسی ئەو سێ خوێندکارە کوردە کە هەر سێ کەسەکەیان لە زانکۆکانی شیراز سەرقاڵی خوێندن، نادیارە و نازانرێ لە کوێ ڕاگیراون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە