سەردەشت/ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار بوو

١٨ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٨:٤٦

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت پۆلێک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای بێتوشی سەردەشت ، شەوی یەکشەممە (١٧ی بەفرانبار / ٧ی ژانویە) تەقەیان لە پۆلێک لە کۆڵبەرانی کورد کردووە.

لە ئاکامی ئەو تەقە کردنەدا کۆڵبەرێکی تەمەن ٤٥ ساڵ بەناوی ”مەجید محەممەدیان“ بە سەختی بریندار بووە.

مەجید محەمەمدیان خەڵکی سەردەشت بووە و ئێستا لە یەکێک لەناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە لە ژێر چاوەدێریی پزیشكیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە