ئورمیە / کچە خوێندکارێکی کورد لەلایەن ئیتلاعاتەوە ئەشکەنجە کراوە

١٩ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٣:٠٦
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە کچە خوێندکرێکی کوردیان پاش دەستبەسەر کردن داوەتە بەر لێدان و کوتان و ئەشکەنجەیان کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ئورمیە، پاش دەستبەسەرکردنی کچە خوێندکارێکی کورد بە ناوی ”توران مێهرەبان“ ئەشکەنجە و ئازاریان داوە. یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی تورن مێهرەبان وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند کە ڕۆژی شەممە دایکی توانیویە لە دەستبەسەر گەی ئیتلاعاتی ئورمیە چاوی بە ناوبراو بکەوێت. ناوبراو ئەشکەنجەو ئازاری کچەکەی پشتڕاست کردووەتەوە. توران مێهرەبان خوێندکاری زانکۆی نازلووی ئورمیەیە کە ڕۆژی دووشەممە (١١ی بەفرانبار / ١ی ژانویە) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئورمیەوە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە دژ بە گەندەڵی ئابووری و حکومەتی ئێران دەستبەسەر کرابوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە