شنۆ/ دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار بوون

٢٠ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٨:٢١

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری شنۆ پۆلێک لە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە (١٧ی بەفرانبار / ٧ی ژانویە)، هێزەکانی هەنگی سنووری شنۆ لە ناوچەی دەستەبێڵ پۆلێک لە کۆڵبەرانیان کردە ئاماج کە برینداربوونی دوو کۆڵبەری لێکەوتەوە.

ناسننامەی ئەو دوو کۆڵبەرە “شوان مەحموودی” و “عەبدولەتیف شەعبانی” ڕاگەیندراوە.

ئەو دوو کۆڵبەرە بە هۆی سختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی تەورێز کراون و ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە