کۆڵبەرێکی خەلکی سەلاسی باوەجانی بریندار کرا

٢١ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٤:١٣

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان، تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بە هۆیەوە کۆڵبەریک بە سەختی بریندرا بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ”هەنگاو“، هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی دووشەممە (١٦ی بەفرانبار / ٦ی ژانویە)، لە سنووری ”شێخ سڵە“ تەقەیان لە پۆلێک لە کۆڵبەران کردووە.

بە هۆی ئەو تەقەوە کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناوی ”مەسعوود وەیسی“ خەڵکی گوندی شێخ سڵە لاقی بە سەختی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە لاوە پاش پێکران گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٤ کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە