بۆکان/ کچە خوێندکارێک خۆی هەڵواسی

٢٦ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠٢:٥٠

هەنگاو: سەرەتای مانگی بەفرانبار/ کچە خوێندکارێکی خەڵکی بۆکان لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ”هەنگاو“، لە ڕیکەوتی ١ی بەفرانباری ئەمساڵ کچە خوێندکارێکی خەلکی بۆکان بە ناوی ”درەخشان محەممەدزادە“  هەوڵی خۆکوژی داوە و لەئاکامدا گیانی لە دەست داوە.

ئەو کچە تەمەن ٢٤ ساڵەیە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژی ئەو کچە خوێندکارە بۆ “هەنگاو” ئاشکرا نەبووە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا ئەمە دووهەمین کچی بۆکانییە کە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە