دوو خوێندکاری دەستبەسەرکراوی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کران

٢٧ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٤:٠٩

هەنگاو: چارەنووسی یەکێک لە سێ خوێندکارە کوردە دەستبەسەرکراوەکەی شیراز هێشتا ناڕوونە .

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ماوەیەک لەمەوبەر و لە ڕەوتی خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکانی ئێراندا، سێ خوێندکاری کورد لە شیراز لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.

حیسام ڕەشیدزادە، خوێندکاری کارگێڕی بازرگانی و خەڵکی بۆکان، کوروش حەقیقی، خوێندکاری ڕشتەی عومران و خەڵکی بۆکان و شەماڵ خوسرەوی خوێندکاری ڕشتەی عومران و خەڵکی سەقز ئەو سێ خوێندکارە کوردە بوون کە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا دەستبەسەر کرابوون.

هەواڵنێری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو لەو بارەوە ڕایگەیاند، پاش زیاتر لە دە ڕۆژ لە دەستبەسەرکران، دوو کەس لەو خوێندکارانە بە ناوەکانی کوروش حەقیقی و شەماڵ خوسرەوی بە دانانی بارمتەی ٣٠ ملوێن تمەنی ئازاد کراون.

چارەنووسی حیسام ڕەشیدزادە هێشتا ناڕوونە و هەروا لە گرتووخانە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە