کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە هۆی کەوتنە ژێر بارەوە بریندار بوو

١٥ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٠٣:٢٤

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لەکاتی کۆڵبەری و بە هۆی کەوتنە ژێر بارەوە و بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی ”عەباس ئاوا“ سەر بە شاری بانە لەکاتی کۆڵبەری بووە بە قوربانی.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری بانە ناسننامەی ئەو کۆڵبەرە کوردەی ”ڕەحمان ڕەمەزانی“ ڕاگەیاندووە کە لە دوو کیۆمەتری سەر سنوور کەوتووە ژیر کۆڵەکەی و بەو هۆیەوە بڕبڕەی پشتی تووشی پێکان بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“ لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا ١٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بوون بە قوربانی.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە