هێزە کانی ئێران، چەند گوللـه‌یان لە مێشکی شۆفیری ئۆتۆمبێلێکی وەرگەڕاو دا

١٨ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٢٣:٢٩

هەنگاو: کاسبکارێکی کورد، سەرەڕای ئەوەیکە ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەرابوو، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێرانەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللـه و کوژرا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەری مافی مرۆڤیی هەنگاو، رۆژی چوارشەممە (١١ی رێبەندان ، ٣١ی ژانویە) هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایەگای "نەڵیوان"ی سەربە شاری شنۆ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری سەمەندی هەڵگری چنەد کارتۆنێک جگەرە کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو، لە شاری شنۆ رایگەیاندووە کە لە ئەنجامی ئەو تەقە کردنەدا ئەو ئۆتۆمبێلە وەرگەڕاو شۆفیری ئەو ئۆتۆمبێلەکەش بەناوی "جەحفەر حەسامیە" پاش چەپ کردنی ئۆتۆمبێلەکەی درایە بەر دەستڕێژ و بەهۆی بەرکەوتنی چەند گوللـه بەر مێشکی، گیانی لێ ئەستێندرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو رووداوە بە هەواڵنێری هەنگاوی راگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڕەشەیان بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە کردووە کە هۆکاری گیان لەدەست دانی کورەکەیان بۆ رووداوی هاتوچۆ بگەڕێننەوە.

هاوکات بەدواداچوونی بنەماڵەی جەعفەر حەسامیە، لەمەڕ کوژرانی کوڕەکەیان لە هیچ یەک لە ناوەندە پەیوەندیدارەکانی حکومەت، ئاکامێکی نەبووە.

ئەم هەواڵە هەتا ئێستا لەلایەن هیچ ناوەندیکی هەواڵدەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە و “هەنگاو” وەکوو یەکەم ناوەندی هەواڵدەری ئە هەواڵە رووماڵ دەکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە