دەستبەسەر کرانی ٣ کۆڵبەری بۆکانی لە مەریوان

٢١ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٠١:٤٦
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران سێ کۆڵبەر کە برای یەکتر بوون، دەستبەسەریان کردوون و بەڵێنیان لێ ئەستاندوون کە چیدیکە کۆڵبەری نەکەن.
 
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، رۆژی پێنج‌شەممە ( ١٢ی رێبەندان، ١ی فێوریە) هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری مەریوان وێڕای تەقە کردن لە سێ برای کۆڵبەر، هەر سێ براکەشیان دەستبەسەر کردوون.
 
هەواڵنێری هەنگاو، ناسنامەی ئەو ٣ کۆڵبەرە کوردەی "ئەحمەد، هەمزە و ئەسعەد محەمەدی" و کوڕی "سەید محەمەد" و خەڵکی بۆکان راگەیاندووە.
 
ئەو سێ کۆڵبەرە لە کاتی گەڕانەوە لە کۆڵبەرە بەرەو ماڵەوە بەرەوڕووی تەقەی ‌هێزە ئەمنییەکان و دەستبەسەر کردن بوونەتەوەو سەرئەنجام پاش ٥ رۆژ دەستبەسەری بە پێدانی بەڵێنیی زۆرەملی ئازاد کراون.
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری "هەنگاو"ی راگەیاند، کە هێزە ئەمنییەکان لە هەر کام لەو سێ برایە بڕی ٥ ملیۆن بارمتەیان وەرگرتووە کە لە ئەگەری شکاندنی بەلێنی و چوونەوە بۆ کۆڵبەری، بارمتەکەیان دەستی بەسەردا دەگیرێ.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە