خوێندکارێکی زانکۆی ئیلام دەستبەسەر کرا

١ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٥:٥٢

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکرانەکانی خوێندکارە کوردەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران، خوێندکارێکی ئیلامی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی یەکشەممە (٢٩ی ڕێبەندان/١٨ فوریە) خوێندکارێکی پزیشکی زانکۆی ئیلام لەلایەن هێزەئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسنامەی ئەم خوێندکارە کوردەی “تالیب بەساتیوەند“ کوڕی حەمدوڵڵا و  خەڵکی ئاوایی ”باولگ“ مەلەکشایی ڕاگەیاندووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعات ماڵی باوکی ئەم گەنجەیان گەمارۆ داوە بە بێ نیشان دانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی تالیب بەساتیوەندیان دەستبەسەر کردووە.

ناوبراو بە تۆمەتی ”پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران“ دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیرانی تالیب هیچ زانیاریەک لەبەردەست نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە