خوێندکارێکی دەستبەسەرکراوی کورد لە مافی چاوپێکەوتن بێبەش کرا

٢ ڕەشەمە ٢٧١٧، ٠٢:١٠

هەنگاو: سەعید ئێقباڵی، خوێندکاری دەستبەسەرکراوی کوردی خەڵکی کرماشان، ڕێگەی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی پێ نادرێت.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، سەعید ئێقباڵی، خوێندکاری کوردی خەڵکی کرماشان، (١٢ی ڕێبەندان  / ١فوریە) لە ماڵی باوکی لە کرماشان دەستبەسەر کرا و پاش دوو ڕۆژ ڕاگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی لەو شارە، بۆ گرتووخانەی ئەڤینی شاری تاران گوازرایەوە.

ئەم خوێندکارە کوردە هەنووکە لە بەندی ٢٠٩ی  گرتووخانەی ئەڤین ڕادەگیرێت و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

چارەنووسی ناوبراو هەر وا ناڕوونە و پەڕگەکەی هێشتا نەخراوەتە بواری لێکۆڵینەوە.

سەعید ئێقباڵی کە ١٩ ڕۆژ پێش دەستبەسەر کراوە، مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەکەشی لێ زەوت کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە