محەمەد عەلی تاهیری کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

٣ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٥:٤٣

هەنگاو: محەمەد عەلی تاهیری بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی کرماشان و دامەزرێنەری  مەکتەبی ”عیرفانی حەلقە“ کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەڕبرین بە پەسەندنەکردنی پارێزەرەکانی مانی لە خواردن گرتبوو، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی پێنج سێشەممە ( ٢ی ڕەشەممە / ٢١ی فوریە)، محەمەد عەلی تاهیر پاش ١٥ ڕۆژ و لەسەر داوای هاوژینەکەی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە.

محەمەد عەلی  تاهیری بەندکراوە مەزهەبیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەبڕین بە پەسەند نەکردنی پارێزەرەکانی خۆی لەلایەن دادگا لە ڕۆژی (١٨ی ڕێبەندان / ٧ی فوریە) لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران مانی لە خواردن گرتووە.

بەندکرانی ئەم زیندانیە مەزهەبیە لە بواری بەندکرانەوە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٥ کۆتایی پێ هاتووە،  ناوبراو ناڕەزایەتی بۆ ڕاگرتنی نایاسایی خۆی لە بەندیخانە ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە بە تاوانی (مفسد فی الارض) لە سالی ١٣٩٤ سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و ئەم سزایە لە ساڵانی ١٣٩٥ و ١٣٩٦ هەڵوەشێندرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە