هاوسەری بەندکراوێک کە دایکی چوار منداڵیش بوو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

٦ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٣:٢٠

هەنگاو: هاوسەری بەندکراوێکی کوردی خەڵکی مەهاباد، بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ئێوارەی رۆژی شەممە، رێکەوتی (٥ی رەشەمە، ٢٤ی فێوریە) ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ لە گەڕەکی "خانەگێ"ی مەهاباد بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە مەهاباد رایگەیاند، ئەو ژنە ناوی "زێنەب" ناسراو بە دایە "زینەب" بووە، کە پاش خۆکوژی تەرمەکەی بۆ ساردخانەی مەهاباد گوازراوەتەوە.

بە وتەی کەسیکی ئاگادار، مێردی زینەب  کە ناسننامەی لای “هەنگاو” پارێزراوە بە تۆمەتی گواستنەوەی "کەلوپەلی قاچاخ" هەنووکە لە زیندانی مەهاباد لە دەستبەسەریدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە