دەستبەسەرکرانی پوریا ئەحمەدی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو لەگەڵ منداڵە چوار ساڵانەکەی و هاوژینەکەی

پوریا ئەحمەدی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لەگەڵ هاوژینەکەی سەحەر ئەحمەدی و بەرزین، منداڵە تەمەن ٤ ساڵانەکەی لە ڕێگای سنە بۆ مەریوان لەلایەن

١٢ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٨:٠٨


هەنگاو: پێنجشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

پوریا ئەحمەدی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لەگەڵ هاوژینەکەی سەحەر ئەحمەدی و بەرزین، منداڵە تەمەن ٤ ساڵانەکەی لە ڕێگای سنە بۆ مەریوان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکران. بەمەبەستی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی ئەم هاووڵاتییە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئۆتۆمبێلەکەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣، (١ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، پوریا ئەحمەدی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و هاوژینەکەی بەناوی سەحەر ئەحمەدی لەگەڵ منداڵە چوار ساڵانەکەیان، بەرزین ئەحمەدی، لە کاتی ڕۆیشتنیان لە سنەوە بۆ مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ئۆتۆمبێلەکەیان درایە بەر دەستڕێژ و دوای ڕاگیرانیان دەستبەسەرکراون.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای ٢٤ کاتژمێر، بەرزین ئەحمەدی، تەمەن ٤ ساڵان ئازادکراوە و ڕادەستی دایکوباوکی پوریا ئەحمەدی کراوە. بەوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادار، ئاسەواری ئەشکەنجە و لێدان لەسەر جەستەی ئەم منداڵە بینیراوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم دەو هاوژینە لەبەردەستدانییە.

پوریا ئەحمەدی، ئەندامی پێشووی لقیکوردستانی «وحد ملی» پێشتر لە ساڵەکانی ٢٧١٩ و ٢٧١٨ لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو و سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە