چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ڕوانسەر نادیارە

٨ ڕەشەمە ٢٧١٧، ٠١:٥١

هەنگاو: چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ڕوانسەر کە نزیک مانگێک پێش ئێستا دەستبەسەر کراون نادیارە و نازانرێ کە لە کوێ ڕاگیراون.

بەپێی. ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی پێنج شەممە (١٢ی ڕێبەندان/ ١ی فوریە)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری ڕوانسەر دوو هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە. پاش نزیک مانگێک چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتیە نادیارە و نازانرێ کە لە کوێ ڕاگیراون.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسننامەی ئەو دوو لاوە دەستبەسەر کراوەی ”ئەیووب عەزیزی“ و ”مێهدی فەرەجی“ ڕاگەیاندووە.

پیشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ”هەنگاو“ی ڕاگەیاندبوو کە ئەو دوو لاوە بە تۆمەتی ”هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئیران“ دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە