کووهدەشت/ تەقینەوە لە قوتابخانە، بریندار بوونی چوار کچی لێ کەوتەوە

٨ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٥:٠٦

هەنگاو: بەهۆی تەقینەوەی مادەی یاری ئاگرین لە قوتابخانەیەک، چوار کچ بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە (٨ی ڕەشەممە / ٢٧ی فوریە) ، مادەی یاری ئاگرین خراوەتە ناو حەوشەی قوتابخانەی دواناوەندیی حیجاب لە کووهدەشتی لوڕستان.

هەواڵدەرییە ناوچەییەکان هەواڵی برینداربوونی ٤ کچیان بڵاو کردووەتەوە.

دەوترێت کە ئەم کچانە بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و هەنووکە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مەچەکی دەستی یەکێک لەو کچانە پەڕیوە.

دوای ئەو تەقینەوەیە  قوتابخانەی کچانەی حیجاب تا کاتێکی نادیار داخراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە