چوار ژن بەهۆی تەقینەوەی کەرەسەی شەڕ لە کووهدەشت و سەردەشت بوونە قوربانی

٩ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٥:٣٥

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ دەیە بەسەر تەواوبوونی شەڕی حکومەتەکانی بەعس و ئێران، هێشتاش تەقینەوەی کەرەسە جەنگییەکان لە کوردستان قوربانیی لێ دەکەوێتەوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، رۆژی سێ شەممە (۸ی رەشەمە/۲۷ی فێوریە) بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت  ژنێک بە نەاوی "حەبیبە  جیهان" بە سەختی بریندار بوو.

لەلایەکی دیکەوە و لە هەمان رۆژدا، بەهۆی تەقینەوەی چاشنی لە قوتابخانەیەکی دواناوەندیی کچان لە شاری کووهدەشت، سێ کچە قوتابی بوونە قوربانی.

لەو رووداوەدا کە لە قوتابخانەی دواناوەندیی حیجاب لە شاری کووهدەشتی پارێزگای لوڕستان هاتۆتە ئاراوە، کچە قوتابییەک بەناوی "فاتیمە رەزایی" دەستی راستی پەڕیوە و بۆ چارەسەری گوازراوەتەوە بۆ ناوەندی دەرمانیی خوڕەماوا.

هەروەها دوو کچە قوتابیی دیکە بەناوەکانی "کوبڕا ئەبو ئەلوەفایی" و "پەریسا تاهیری” بەهۆی توندیی برینەکانیانەوە گۆزراونەتەوە بۆ ناوەندی دەرمانی و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە