چەکدارەکانی ئێران شوانێکی کوردیان کوشت و تۆمەتی بازرگانی ماددە سڕکەرەکانیان خستە پاڵی

١٠ ڕەشەمە ٢٧١٧، ٠٣:٤٦

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران بۆ پاساوهێنانەوە بە نیسبەت کوشتنی ئەنقەستی هاووڵاتیانی کورد، تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەخەنە پاڵیان.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی سێشەممە (٨ی ڕەشەممە / ٢٧ی فوریە)، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە شاری ئابدانان هاووڵاتییەکی کوردیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشتووە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری ئابدانانی ئیلام ڕایگەیاند کە ئەفسەرێکی هێزە ئینتزامییەکان بە ناوی “هەواسی” بە بێ هیچ جۆرە ئاگادار کردنەوەیەک تەقەی لە شوانێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی “ناسر قوبادی” خەڵکی گوندی ئاو ئەناری ئابدانان کردووە و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بە هۆی قووڵ بوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ئەفەرە دوای کوشتنی بە ئەنقەستی ئەو هاووڵاتییە وکردە و بە مەبستی پاساوهێنانەوە و بەلارێدابردنی بیرو ڕای گشتی، هێندیک ماددەی سڕکەری لە جۆری “شیشە” خستووەتە ناو باخەڵەکانی ناسر هەتا بڵێ بازرگانی ماددە سڕکەرەکان بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە