خوێندکارێکی سەردەشتی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

١١ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٨:٥٣

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکروانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی دژبە حکومەتی ئێران حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی رۆڤیی هەنگاو، رۆژی شەممە (٥ی رەشەمە/۲٤ی فێوریە) لقی ۲ی دادگا ئینقلابی ئورمیە بە سەرۆکایەتیی دادوەر شێخلو حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەر ئیبراهیم خالیدی خوێندکاری خەڵکی سەردەشتدا سەپاند.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ئیبراهیم خالیدی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات لە رێگی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانەکاندا لە مانگی ئاوریلی ۲٠۱۸دا حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئیبراهیم خالیدی خوێندکاری زانکۆی ئورمیە رۆژی ۲۳ی سەرماوەز پاش خۆپیشاندانەکان بەدژی حکومەت لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە