کرماشان/ دکتۆرێکی کوردی خوراسان دەستبەسەر کرا

١٣ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٤:١٦

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دکتۆرێکی کوردی خەڵکی خوراسان لە کاتی هاوکاری کردنی خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی کرماشان دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی پێنج شەممە (١٠ی ڕەشەممە / ١ی مارس٩، هێزە ئەمنییەکانی کرماشان دکتۆرێکی کوردی خەڵکی خوراسانیان بە نازناوی ”حوسێن پوور“ دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیاریان گواستەوە.

هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکردنی دکتۆر حوسین پوور کانێکسی شوینی نیشتەجێبونیان گەمارۆ داوە و دەستیان بەسەردا گرتووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە چارەنووسی ئەو دکتۆرە کوردە نادیارە و نازانرێ لەکوێ ڕاگیراوە.

دوکتۆر حوسێن پوور کوردی خەلکی خوراسان لە سەرەتای بوومەلەرزەی سەرپێڵی زەهاوەوە بە مەبەستی ناسین و دەرمانی ەنخۆشەکان هاتوەتە کرماشان و زۆر جاریش نەخۆشەکانی بە تێچووی خۆی ڕەوانەی نەخۆشخانە تایبەتییەکان کردووە و لە دابشکردنی هاوکارییە خەڵکییەکانیش بەردەوام هاوکاری کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە