کرماشان/ هونەرمەندێکی کورد لەسێدارە درا

١٣ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٨:٣٠

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، کاتژمێر ٥ی بەیانی ڕؤژی یەک شەممە (١٣ی ڕەشەممە / ٤ی امر٩، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان بەڕێوە چوو.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە کرمانشان ناسننامەی ئەو کەسەی ”کەیوان ڕاشخوار“  زەردۆیی“ ڕاگەیاندووە.

کەیوان تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی مەلوود بووە کە ٥ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستی پورزایەکی خۆی بەناوی ”تەیموور زارعی“ دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سـێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

ناوبراو هونەرمەند بووە و ساڵی ١٣٨٩ی هەتاویش ئاڵبوومێکی موسیقای بڵاو کردبوویەوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی کەیوان بە “هەنگاو”ی ڕاگەیاند کە ئەڕۆ تەرمی ناوبراو ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە و لە گۆڕستانی “وەیس” ئەسپەردەی خاک کراوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” ڕایگەیاند کە شەوی ڕابردوو دوو کەسی دیکەش بە مەبستی جێبەجێ کردنی حوکمی سیدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراونەتەوە کە هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە