ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکردنی سزای سێدارەی چوار بەندکراو لەوانە دوو بەندکراوی کورد و بەلووچ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان

٣٠ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ١٩:١٨

هەنگاو؛ هەینی ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٦

سزای سێدارەی چوار بەندکراو بە ناوەکانی ئومێدرەزا قەنبەریان، ئەمیر فەرهادی، عەبدولباست بەراهوویی و موحسین دارابی کە پێشتر بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە دۆسیەی جیاوازدا لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێدارە مەحکووم کرابوون، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ (١٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٦)، سزای سێدارەی موحسین دارابی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان و باوکی دوو منداڵ، ئومێدرەزا قەنبەریان، هاووڵاتیی تەمەن ٤٠ ساڵی تورکی خەڵکی تەورێز و باوکی منداڵێک، ئەمیر فەرهادی، بەندکراوی خەڵکی ئیسفەهان و عەبدولباست بەراهوویی (عیدۆزەیی)، بەندکراوی تەمەن ٣٠ ساڵی بەلووچ و خەڵکی زاهیدان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان جێبەجێ کرا.

ئەم چوار بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە دۆسیەی جیاوازدا دەستبەسەرکرابوون و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێدارە مەحکووم کرابوون.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی سێدارەدانی ئەم چوار بەندکراوە لە ڕاگەیاندنە حکوومەتییەکان بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی بەستراوە بە دەزگای دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە