کرماشان/ سێ بەندکراوی کورد لە سێدارە دران + وێنە

١٣ ڕەشەمە ٢٧١٧، ٢٠:٤٤

هەنگاو: حوکمی سێدارەی سی هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە (١٣ی ڕەشەممە  ٤ی مارس)، حوکمی سێدارەی ٣ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

هەتا ئێستا ناسننامەی دوو کەس لەوانەی کە لەسێدارە دراون بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

یەکێک لەو کەسانە بە ناوی “مەسعود وەکیڵی” تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ بووە کە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی واتە ٢ ساڵ پێش بە تۆمەتی کچێکی خوێندکار کە ویسبووی ژیانی هاوبەشی لەگەڵدا پێک بێنێت، دەستبەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. بووە.

هەروەها هونەرمەندێکیش بە ناوی “کەیوان ڕاشخوار زەردۆیی” تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی مەولوود بە تۆمەتی کوشتنی پورزایەکی خۆی لەسێدارە دراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسننامەی کەسی سێهەم کە بە تۆمەتی “بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو، بۆ “هەنگاو” ئاشکرا نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە